ئه‌وروپائینگڵته‌را

وادەی گەڕانەوەی دوو یاریزانی لیڤەرپوول دیاریی کرا

یاریگا
لە ماوەی رابردوو چەندین یاریزانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی تووشی پێکانی قورس بونە و چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە دوو لەو یاریزانانە بگەڕێنەوە.

ماڵپەری ئاتلێتیکی ئینگلیزی بڵاویکردووە تیاگۆ ئالکانتارا ناوەڕاستکاری ئیسپانی کە نزیکەی مانگێکە لە یاریگاکان بە هۆی پێکان دوور کەوتووەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت دوای کۆتایی هاتنی یارییە نێودەوڵەتیەکان لە پێکانەکەی چاک بێتەوە و بگەڕێتەوە یاریگاکان، هەروەها فابینیۆ ناوەڕاستکاری بەڕازیلیش کە نزیکەی دوو هەفتەیە پێکانی هەیە، ئەمیشیان چاوەڕێ دەکرێت لەم وادەیە بگەڕێتەوە.

بێجگە لەم دوو یاریزانەی رێدز، هەردوو بەرگریکار ڤان دایک و ئارنۆڵدیش پێکانیان هەیە، بەڵام وادەی گەڕانەوەیان دیار نیە.

Back to top button