ئه‌وروپائینگلتەرا

کامپە نوێیەکەی لیڤەرپوول بە پارەیەکی خەیاڵی دروستکراوە

یاریگا
دوێنێ بۆ دوایینجار یاریزانانی یانەی لیڤەرپوول لە کامپی مێلوود راهێنانیان کرد لە ئەمڕۆ بە دواوە لە کامپە نوێیەکەی AXA لە کێرکبی راهێنانەکانیان دەکەن.

ماڵپەری فەرمی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بڵاویکردووە، دوای 60 ساڵ دوێنێ بۆ دوایینجار یاریزانەکانیان لە کامپی مێلوود راهێنانیان کرد و ئەمڕۆ بە دواوە ئەوان لە کامپە نوێیەکەی AXA کە تێچووی دروستکردنی نزیکەی 50 ملیۆن پاوەند بووە، راهێنانەکانیان دەست پێدەکەن.

ئەو کامپە نوێیە بریار بوو زووتر ئامادە بکرێت، بەڵام بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاروکانی دواکەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button