ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی فاتی دیاریی کردووە

یاریگا
دوای پێکانەکەی ئانسۆ فاتی هێرشبەرە لاوەکەی بارسێلۆنا و دوور کەوتنەوەی لە یاریگاکان بۆ ماوەی چوار مانگ، کارگێری ئەو یانەیەی ناچار کردووە بیر لە شوێنگرەوەی بکەنەوە.

رادیۆ کەتەلۆنیا زانیاریی دەستکەوتووە دەستەی کارگێری یانەی بارسێلۆنا لەسەر داوای رۆناڵد کومان راهێنەری یانەکەیان، دەیانەوێت زستانی داهاتوو هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مێمفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی فەڕەنسا دەست پێ بکەن و وەکو شوێنگرەوەی یاریزانە لاوەکەی یانەکەی بگوازنەوە.

هێرشبەرە هۆڵەندیەکە بە درێژایی هاوینی رابردوو هەوڵی گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا درا، بەڵام دواجار ئەو یانەیە سەرکەوتوو نەبوون لە گواستنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button