ئه‌مریکاگرنگترین

خانمانی تۆپی پێ ئەمریکا دڵخۆشن بە دەرچونی جۆ بایدن

یاریگا
بە درێژایی ساڵانی رابردوو خانمانی هەڵبژاردەی ئەمریکا رەخنەیان لە هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەبوو، بە هۆی ئەوەی نەیتوانیوە موچە و پاداشتەکانی ئەوان وەکو تیپی پیاوان یەکسان بکات.

هەڵبژاردەی خانمانی ئەمریکا و لەسەروی هەمووانەوە مێگان راپینۆی کاپتن، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو هەوڵێکی زۆریاندا موچەکانیان وەکو یاریزانە پیاوەکان هاوتا بکرێت، بەڵام هیچ کاتێک کۆشکی سپی بە دەم ئەم داوایەیان نەهات، بۆیە بەشێکی زۆری یاریزانەکان بایکۆتی کۆشکی سپیان کرد، ئێستاش بە دەرچوونی جۆ بایدن بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکەیان، ئەوان لەو بڕوایەدان سەرۆکە نوێیەکە دەتوانێت ئەو داواکاریە جێ بە جێ بکات.

بایدن ئەو کاتەی خانمە یاریزانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی داوای ئەو مافەیان دەکرد، لە تویتێکدا پشتگیری خۆی راگەیاند، بۆیە راپینۆ و هاوڕێیان هیوایەکی زۆریان بە سەرۆکی نوێ وڵاتەکەیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button