ئه‌وروپا

دیشامپ بەرگری لە ڤاران دەکات : تاکە بەرپرس نییە لە شکستی ڕیاڵ مەدرید

یاریگا: یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بەرامبەر ڤالینسیا تووشی شكست هات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانی.

گۆڵی دووەمی ڤالینسیا لە ڕێی هەڵەیەكی ڤارانەوە هات، دوای ئەوەی گۆڵی لە خۆیان تۆماركرد.

ڕافایل ڤاران وەرزی ڕابردووی بە خراپترین شێوە كۆتایی پێهێنا، كە دوو هەڵەی بەرامبەر مانچستەر سیتی ئەنجامدا و ئەوەش وایكرد یانەكەی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكرێتە دەرەوە.

دیدیە دیشامپ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا باس لە ئاستی ئەم دواییانەی ڤاران دەكات: ”ڕۆژی چوار شەممە لە یاری دۆستانەی بەرامبەر فنلەندا بەشداری ناكات،یانەكەی دۆڕاندوویەتی، ئەو تاكە بەرپرس نیە لەو شكستە، من بە یەك یاری بڕیار لەسەر یاریزانەكان نادەم، بەهای ئەو یاریزانە لەسەر بنەمای نواندنێکی خراپ لە یەک یاریدا دیاری ناكەم”.

بابەتی زیاتر

Back to top button