ئیسپانیاگرنگترین

باشترین یاریزانی ریاڵ مەدرید تووشی پێکان هات

یاریگا-نەهامەتییەکانی قەڵای سپی بەردەوامە و فێدیریکۆ ڤاڵڤێردی لانیکەم مانگێک دادەبڕێت.

ڤاڵڤێردی لەم وەرزەدا بە باشترین یاریزانی ریاڵ مەدرید دادەنرێت و هەواڵی پێکانەکەی بەفەرمی پشتڕاستکراوەتەوە، بەڵام ماوەی دوورکەوتنەوەکەی نافەرمییە و بەگوێرەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا لە نێوان مانگێک بۆ دوو مانگە پاش شکان لە ئێسکی قاچی راستی دا.

ئەستێرە لاوەکە ناتوانێت بەشداری لە یارییەکانی ئۆرۆگوای بکات لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ بەرامبەر کۆڵۆمبیا و بەڕازیل، دواتریش یەکلانەبووەتەوە لە چەند یاری یانەکەی بێ بەش دەبێت لە کاتێکدا ئەو یانەیە پێویستی بە تواناکانیەتی.

ناوبراو لە خولەکی ٧٦ یارییەکەی ڤالێنسیا، یاریگای بۆ تۆنی کروس چۆڵکرد لەو یارییە مێژووییەی مەدرید ١-٤ تووشی شکست هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button