یاریگا

پێکراوەکانی لیڤەرپووڵ ئاڕنۆڵدیشی هاتە سەر

یاریگا- نەهامەتییەکانی لیڤەرپووڵی یۆرگن کڵۆپ قووڵتر بوویەوە بە زیادبوونی ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵدی یاریزانی یانەکە بۆ سەر لیستی پێکراوەکانی.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە کە ئاڕنۆڵد بەهۆی ئەو پێکانەی لە یارییەکەی مان سیتی تووشی هات، بۆ ماوەی چوار هەفتە لە یاریکردن دوور دەکەوێتەوە.

یاریزانە ئینگلیزییەکە بەهۆی پێکرانەوە نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات کە 1-1 بۆ هەردوولا کۆتایی هات. ناوبراو هەر بەم هۆکارەش لە بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نەکرایەوە بۆ یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.

دەیلی مەیڵ نووسیویەتی، ئاڕنۆڵد لەم یاریانەی ڕێدز بێ بەش دەبێت: لیستەر سیتی پێشەنگ، برایتۆن و وڵڤرهامتۆن لە خولی ئینگلیزی. لە چامپیۆنزلیگیش بەرامبەر ئەتاڵەنتا و ئایاکس.

دوورکەوتنەوەی ئاڕنۆڵد لە کاتێکدایە پێشتر لیڤەرپووڵ بێ بەشە لە هەریەکە لە ڤیرجڵ ڤان دایک، فابینهۆ و تیاگۆ ئالکانتارا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button