ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: پراندێلی گەڕایەوە و راهێنەری نوێی فیۆرەنتینا

یاریگا-چیزار پراندێلی گەڕایەوە ئیتاڵیا و جارێکیتر وەکو راهێنەری ڤیۆلا دەست بەکاردەبێت.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا فیۆرەنتینا رایگەیاند بێپێ یاچینی لە پۆستەکەی دووردەخراوەتەوەوە و سەبارەت بە هۆکارەکەشی نوسیووە “دوای لێکۆڵینەوەیەکی وورد و بە خوێندنەوە بۆ ئەنجامەکانی ئەم وەرزە  بڕیارماندا راهێنەر دووربخەینەوە”.

لە بەیاننامەکەشدا هاتووە” پراندێلی پێشتر لە نێوان ساڵانی  ٢٠٠٥ تا ٢٠١٠ راهێنەری فیۆرەنتینا بووە و توانیوییەتی دوو جار بگاتە خولی پاڵەوانەکان و جارێکیش گەیشتووەتە نیوەی کۆتایی جامی ئەورووپا”.

ڤیۆلا لە پلەی ١٢ی خولی ئیتاڵی دێت بە لە ٧ یاریدا تەنیا ٨ خاڵی کۆکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button