یاریگا

“پۆگبا لە مانچستەر نە لە ماوەی بەشداری پێ کردنی دڵخۆشە نە پێگەی یاریکردنیشی”

یاریگا- دیدیە دیشا، ڕاهێنەری هەڵبژادەی فەڕەنسا بە ڕاشکاوی ڕایدەگەیەنێت کە پۆڵ بۆگبا لە باشترین کاتەکانیدا نییە لەگەڵ مانچستەر یونایتد.

ئەستێرە فەڕەنسیەکە لە ژێر ڕاهێنەرایەتی ئۆڵی گۆنار سۆڵشایەردا پێگەی سەرەکی وونی زامن نییه و ئاستی ڕاستەقینەی خۆیشی لێ نابینرێت. لەو بارەیەوە ڕاهێنەری کەڵەشێرەکان پەنجەی خستە شەر نەوتراوەکان و لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی پورتوگال گوتی: “پۆگبا، من بە باشی دەیناسم و ئەویش گرووپەکە [هەڵبژاردەی فەڕەنسا] بە باشی دەناسێ. لە بارودۆخێکدایە لەگەڵ یانەکەی کە دڵخۆش نییە، نە بە دەرفەتی یاری پێ کردنی، نه بە شوێنی یاری کردنی. لە باشترین کاتی خۆیدا نییه. زنجیرەیەک پێکانی هەبووە و دواتر کۆرۆنا کە زۆر قووڵ کاریگەریان لەسەر هەبووە. دەبێ بە زووترین کات ڕیتمی خۆی بدۆزێتەوە. ئەو یارییەی مانگی ڕابردوو لەگەڵ فەرەنسا ئەنجامی دا، باش و هاوسەنگ بوو، بەڵام ناتوانین بڵێین کە ئەوەی لەگەڵ یانەکەیدا ئەنجامی داوە، بەدەستی هێناوە. لەگەڵ مندا نیگەرانییەکی وا بوونی نییە. هەرکاتێک یاریزانێک لەگەڵ یانەکەی ئاسوودە نییە، بە دڵنیایەوە حەزدەکات بۆ فەڕەنسا یاری بکات.”

دیشا پێشریش لەسەر دۆخی ئەنتوان گریزمان قسەی ڕاشکاوانەی کردووە کە شوێنی یاریکردنی ناوبراو لە بارسێلۆنا هۆکارە بۆ ونبوونی ئاستی.

بابەتی زیاتر

Back to top button