ئینگلتەرا

نینی ڕیكۆردێكی نوێ لەگەڵ ئەرسیناڵ تۆماردەكات

یاریگا: محەمەد نینی ئەستێرەی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی ، بەردەوامە لە نووسینەوەی مێژوویەكی نوێ بە درێسی ئەرسیناڵەوە.

نینی، سەركەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی پێكهاتەی سەرەكی لای مایكل ئارتێتا،دوای ئەو ئاستە دیار و بەرچاوەی لە سەرەتایی وەرزەوە نیشانی داوە ، دوای ئەوەی ماوەی خواستنەكەی لەگەل یانەی بێشكتاشی توركی كۆتاییهات و گەڕایەوە یانەكەی.

بە بەشداریكردن لە یاریەكەی ئەستۆن ڤێلا ، نینی یاری ژمارە 100ی بە درێسی ئەرسیناڵەوە ئەنجامدا و ناوی خۆی لە مێژووی تۆپهاوێژەكان نووسیەوە.

لە 99 یاریی ڕابردوودا لەگەڵ یانەی ئەرسناڵ لەخولە جیاجیاکاندا دوو گۆڵی تۆمارکردووە و هەشت گۆڵی تری درووست كردووە.

شایەنی باسە نینی لە ساڵی 2016 لە یانەی بازلی سویسریەوە پەیوەندی بە گەنەرزەوە كرد،ئەو كاتەی ئارسین ڤینگەر ڕاهێنەری یانەكە بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button