ئینگلتەرا

بۆ یەکەمین جار مۆرینهۆ کێشەکەی لەگەڵ پۆگبا دەدرکێنێت

یاریگانێت- بۆ یەکەمین جار دوای دوورخستنەوەی لە مانچستەر یونایتد، جۆزێ مۆرینهۆ باس لە کێشە و ناکۆکییەکی نێوان خۆی و پۆڵ پۆگبا دەکات و بە زمانی توانج ئاماژە بە یاریزانە فەڕەنسییەکە دەدات.

وەک لە ڕۆژنامەی ڕۆژنامەی تەلەگرافدا هاتووە، مۆرینهۆ ددان بەوەدا دەنێت کە ئەگەر بە دروستیی مامەڵەی لەگەڵدا نەکردایە، دوور نەبوو سەرکێشی بکردایە بە پۆستەکەیەوە وەک ڕاهێنەر و لەسەر کارەکەی لاببردرایە: “ئێمە بەرامبەر یانەیەک یاریمان دەکرد ‘بێرنلی’ کە تەنها 30 کیلۆمەتر لە مانچستەرەوە دوو بوو. یاریزانەکە هات بۆ لام و داوای لێکردم کە ئەگەر بتوانێت دوای یارییەکە بە خۆی بە جیا بەبێ پاسی یانەکە بگەڕێتەوە مانچستەر. منیش پێم گوت کە ئەگەر چووباین بۆ ڵەندەن و تۆ بتویستایە لەوێ بمێنیتەوە ئەوە شتێکە، بەڵام ئێرە زۆر نزیکە و هیچ جیاوازییەک نییە.

بەوە نیگەران بوو. یارییەکەمان بردەوە و دیسانەوە داوای لێکردم، چونکە من بە بردنەوەکە دڵخۆش بووم، تۆزێک هاوکاریم کرد و پێم گوت لانی کەم لەگەڵ پاسەکەدا بە ڕێ بکەوە و دواتر بە شۆفێرەکەت بڵێ دووریی 10 خولەک لە یاریگاکەوە بگاتە لات، ئیتر چۆن دەخوازی وا بکە.

هێشتا لە ژووری جلگۆڕین بینیم دڵخۆش نەبوو. ئەوەبوو من چووم بۆ کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی، کە گەڕامەوە بینیم لە تەنیشت پاسی یانەکەوە ئۆتۆمبێلێکی ڕۆڵس ڕۆیس و شۆفێرەکەشی وەستاوە.

ئینجا ئۆتۆمبێلەکەش زۆر نوێ بوو، ئەوە بوو “گەورەیان” دەیانویست بە ڕۆڵس ڕۆیسەوە یاریگا جێبهێڵن. ئێستا ئێمە لە حاڵەتێکی وەهادا دەبێت چۆن مامەڵە بکەین؟ پێی بڵێیت بۆت نییە هەرفیز سواری ڕۆڵس ڕۆیس بیت؟ دەتوانیت بڕۆیت چونکە من دڵمخۆشە؟ یاخود بە ڕێگەیەکیتر مامەڵەی لەگەڵ بکەیت و پاشان منی لەسەر مۆڵەت بدرێت؟

بۆ بیرخستنەوە، سەروەختی ڕاهێنەرایەتیی مۆرینهۆ، چەند جارێک یانەکان ویستیان ناکۆکییەکان بقۆسنەوە و ئەستێرە فەڕەنسییەکە پەلکێش بکەن، لە نێویاندا بارسێلۆنا.

Back to top button