ئه‌وروپائیتاڵیا

زانیاریی نوێ لەسەر پێکانەکەی رۆناڵدۆ

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر لازیۆ بە هۆی پێکان بە ناچاری یاریگای جێهێشت و نەیتوانی لە یاریی کردن بەردەوام بێت.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی زانیاریی دەست خستووە گۆڵکارەکەی خانمە پیرەکە لە پاژنەی قاچی راستی هەستی بە ئازار کردووە، بەڵام پێکانەکەی قورس نیە و چاوەڕێ دەکرێت دوو شەممەی داهاتوو بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و پەیوەندی بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە بکات و بریاریشە سبەی پزیشکی یانەکەی دوایین پشکنین بۆ ئەو یاریزانە بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە دۆن دوای هەست کردن بە ئازار، یەکسەر داوای لە راهێنەرەکەی کردووە یاریگا جێبێڵێت، بۆ ئەوەی پێکانەکەی زیاتر تەشەنە نەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button