ئه‌وروپائیتاڵیا

یاریزانانی شەش یانەی ئیتاڵی بانگهێشتی هەڵبژاردەکانیان ناکرێن

یاریگا
شەش یانەی ئیتاڵی بریاریانداوە ئەو یاریزانانەی لە یانەکانیان بانگهێشتی هەڵبژاردەکانیان کراون، نەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان و پەیوەنیدی بە هەڵبژاردەکانیان نەکەن.

جانلوکا دی مارتزیۆ لە رۆژنامەی سکای سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، لە ماوەی رابردوو هەر یەک لە یانەکانی رۆما، لازیۆ، ئینتەر میلان، ساسولۆ، پارما و فیۆرێنتینا بەم دواییە چەند یاریزانێکیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بونە، بۆیە رێگە بە یاریزانەکانی ئەو یانانە نادرێت بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان، چونکە گومانی ئەوەیان لەسەرە ئەوانیش هەڵگری ڤایرۆسەکە بن و یاریزانەکانی دیکەش تووشی ئەم پەتا جیهانیە بکەن.

ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردووە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش کە لەو شەش یانەیە یاریی دەکەن، بۆیان نیە پەیوەندی بە هەڵبژاتدەکانیانەوە بکەن.

Back to top button