ئه‌وروپائەفریقاگرنگترین

ئیتۆ لە مردن رزگاری بوو

یاریگا
ساموئێل ئیتۆ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی کامیرۆن و یانەی بارسێلۆنا تووشی روداوێکی سەختی هاتوچۆ بووە و بە سەلامەتی رزگاری بووە.

گۆڤاری فرانس فتبۆلی فەڕەنسی بڵاویکردووە بەیانی یەک شەممەی رابردوو یاریزانی پێشووی کامیرۆن لە وڵاتەکەی لە کاتی گەڕانەوەی لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوە بە ئۆتۆمۆبێلەکەی تووشی روداوێکی سەخت بووە، خۆشبەختانە خۆی سەلامەتە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە چارەسەری بە پەلەی بۆ کراوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە بە بینینی ئۆتۆمۆبێلەکەی بڕوا ناکرێت ئیتۆ زیندۆ بێت، بەڵام پزیشکەکانی رایانگەیاندووە تەندروستی باشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button