یاریگا

ڕەنجەرز بە ڕاهێنەرایەتی ستیڤن جێرارد بەردەوامە لە ئەنجامە سەرسوڕهێنەرەکانی

یاریگا- یانەی ڕەنجەرزی سکۆتلەندی بە ڕاهێنەرایەتی ستیڤن جێرارد بەردەوامە لە ئەنجامە سەرسوڕهێنەرەکانی ئەم وەرزەیان و ئەمشەویش بردنەوەیەکی گەورەیان تۆمار کرد بەسەر یانەی هامیڵتۆن لە خولی ئەو وڵاتە.

دوای 14 هەفتە لەیارییەکانی خولی سکۆتلەندا، یانەکەی جێرارد پێشەنگی خولەکەن بە 38 خاڵ و جیاوازیی 9 خاڵ لە سەڵتیکی ڕکابەری کلاسیکیان کە ئەمەی دواتریان دوو یاری کەمتری ئەنجام داوە.

ڕەنجەرز لە 14 هەفتە توانیویانە 12 جار بردنەوە بەدەست بهێنن و تەنها دوو یەکسانبوونیان هەیە. 37 گۆڵیان تۆمار کردووە و لە بەرامبەردا 3 جار تۆڕی گۆڵیان هەژێنراوە.

یانەکەی ئەفسانە مێژووییە ئینگلیزییەکەی لیڤەرپووڵ لە یۆرۆپالیگیش دوای سێ گەڕ پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی و لە هیچ خول و پاڵەوانێتیەکی ئەم وەرزە شکستی نەخواردووە. توانیویانە 54 گۆڵ تۆمار بکەن. ئەوانە و لەگەڵ پاراستنی تۆڕی گۆڵەکەیان [کلین شیت] لە 16 یاری کۆی 20 یارییەکەی ئەم وەرزەیان.

ناوبراو لەوەتەی مانگی 5ی 2018 ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ڕەنجەرزی گرتۆتە دەست.

بابەتی زیاتر

Back to top button