ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

یۆڤێنتۆس گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ نوێ ناکاتەوە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا تاوەکو ئێستا لەلایەن یانەکەیەوە هیچ قسەیەک لەبەرەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵدا نەکراوە.

رۆژنامەی وەرزشی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە دۆن لە ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ بیانکۆنێری کۆتایی دێت و ئەو یانەیەش تاوەکو ئێستا ئامادەنیە گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە نوێبکاتەوە، یەکێک لە هۆکارەکانیش موچە زۆرەکەیەتی کە ساڵانە 31 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و چاوەڕێش دەکرێت وەرزی داهاتوو پێش کۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەکەی دەستبەداری بن، بۆ ئەوەی بێ بەرامبەر یانەکەیان جێنەهێڵێت.

لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی بەهێز هەبوو یانەی پاریس سانجێرمان هەوڵی گواستنەوەی رۆناڵدۆ دەدات، بۆیە پێشبینی دەکرێت دوای جێهێشتنی سێریائەی، ئەمجارەیان لە خولی فەڕەنسا یاریی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button