یاریگا

بە وێنە: سەرەکوەزیرانی عێراق لە یاریگای شەعب و چەند بەڵێنێکی گەورە بە هەڵبژاردەی شێرەکانی ڕافیدەین

یاریگا- موستەفا کازمی، سەرەکوەزیرانی عێراق سەردانی یاریگای شەعبی کرد بۆ لە نزیکەوە دیتنی یاریزانان و کادیرانی هونەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کە لە ئێستادا سەرگەرمی خۆ ئامادەکردنن بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022ی قەتەر.

بە گوێرەی هەواڵێکی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرەکوەزیرانەوە، موستەفا کازمی بڕیاری دابینکردنی فڕۆکەیەکی تایبەتی دا بۆ گواستنەوەی شاندی هەڵبژاردەی نیشتیمانی و لەگەڵ پێدانی پاسپۆرتی دیلۆماسی یاریزانەکان. ئەوانە و چاودێری مافە شاییستەیەکانیان لە پارچە زەوی لە چوارچێوەی مامەڵە ڕاگیراوەکانیاندا.

نووسینگەکەی ئەوەشی نووسیوە کە موستەفا کازمی جەختی کردۆتەوە هەڵبژارده شانایی وڵاتەکەیە و تا ئەو کاتەی عێراقییەکان یەکگرتووبن لە سەختترین بارودۆخەکاندا ئەوە زیاتر دەبێتە سەرچاوەی هیواو شادیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button