ئینگلتەراگرنگترین

مەگوایەر: هەموویان دەیانەوێت بمانشکێنن چونکە باشترین یانەی جیهانین

یاریگا-هاری مەگوایەر باسی ئەو رەخنەنانە دەکات کە یانەکەی بەردەوام رووبەرووی دەبێتەوە.

کاپتنەکەی یونایتد وتی “لەم یانەیە شتێک کە زۆر هەستی پێدەکەم لە ماوەی ساڵ و نیوێک لێرە ئەوەیە کە هەمووان باسی ئێمە دەکەن ، بۆ؟ چونکە ئێمە گەورەترین یانەی جیهانن و نایەنەوێت ئاستمان باش بێت و رەنگە بەهۆی سەرکەوتنەکانی رابردوومان بێت بەڵام دەبێت  لە ئاست گەورەیی یانەکەدا بین و رێگەنەدەین ئەو بۆچوونە نەرێنیانە کاریگەریان لەسەر مەشق و دەروونمان هەبێت چونکە هەندێک جار زەحمەتە بۆ یاریزانەکانمان”.

یونایتد لە چوار رۆژدا تووشی دوو شكست هات لە نێویاندا دۆڕانە ئابڕووبەرەکەی بەرامبەر باشاکشەهیر بەڵام بردنەوەی ئەم هەفتەیان لە ئێڤەرتۆن کەمێک لە فشارەکانی سەر یانەکەی کەمکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button