ئیسپانیا

یاریدەدەری كومان هۆكاری یاری پێنەكردنی میسی ئاشكرادەكات

یاریگا: ئەلفرێد شرۆدەر، یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕوونیکردەوە بۆچی لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەكە لەیاریی ئەمشەوبەرامبەر ڕیاڵ بێتس لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت.

لە لێدوانی پێش یاریەكەیان شرۆدەر ووتی: میسی لە باشترین بارودۆخیدا نیە، پێوویستە پشوو بدات، وەك كومان دەڵێت كاتێك یاریزانێك لە باشترین ئاستیدا نەبێت، پێوویستە لەسەر كورسی یەدەگ بێت.

لە بەردەوامیدا وتی: میسی لەسەر کورسی یەدەگە و دەتوانێت لە هەر کاتێکدا بێت بەشداری بكات، نەبوونی کاریگەری لەسەر ئێمە نابێت و لەسەر شێوازی خۆمان یاری دەکەین و فشارێکی بەهێز لەسەر بیتس دروست دەکەین بۆ بردنەوە.

سەبارەت بە ئەگەری پێكانی ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە ووتیشی: هیچ پێكانێك نیە، تەنها باس لە باری جەستەیی یاریزانەكەیە، بە بڕیاری ڕاهێنەر لەسەركورسی یەدەگە تەنها لەبەر باری جەستەیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button