ئینگلتەرا

کارلۆ ئەنچلۆتی ڕیکۆردێکی خراپی خۆی دووبارە کردەوە

یاریگا- کارلۆ ئەنچلۆتی و ئیڤەرتۆن بەردەوامن لە ئەنجامە خراپەکان و ئەمڕۆش جارێکیتر شکستیان تۆمار کرد ئەم جارە بەرامبەر مانچستەر یونایتد 3-1 لە میانی هەفتەی هەشتەمی پریمەرلیگ.

بەو شکستە، ئەنچلۆتی سێ یارییه لە پریمەرلیگ بە دۆڕانەوە دێتە دەرەوە لە یاریگا ئەوەش بۆ ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکە خراپترین زنجیرەی دۆڕانه لە دوای 14 ساڵ کە ئەو کات ڕاهێنەری ئەی سی میلانی ئیتاڵی بوو.

ئیڤەرتۆن بە سەرەتایەکی نایابەوە ئەم وەرزەیان دەست پێ کرد بە شێوەیەک لە پێنج یاری یەکەمیاندا [چوار بردنەوە و یەکسانبوونێک] هیچ شکتێکیان نەبوو. لە ئێستادا خاوەنی 13 خاڵن لە دوای هەفتەی هەشتەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button