ئینگلتەرا

فرانک لامپارد: تیاگۆ سیلڤا لە ڕیزی باشترین بەرگریکارەکانی وەک ڤان دایک و کۆمپانیە

یاریگا- فرانک لامپاردی ڕاهێنەری چێڵسی ئینگلیزی وەسفێکی زۆری تیاگۆ سیلڤای بەرگریکاری یانەکەی کرد و باس لەو دەستوبردەیشی کرد کە لێی چوونەتە پێششەوە کاتێک زانیویەتی لەگەڵ پاریس سانت جێرمان نامێنێتەوە.

لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەکەی شیفیڵید یونایتد، لامپارد باسی لە گرنگی ڕۆڵی هێڵی بەرگری کرد لە بەدەستهێنانی نازناودا و پاشان گرنگی سیلڤا بۆ ئەو پێگەیە، گوتی: “بۆ بردنەوەی ئامانجێکت لەم سەردەمەدا، پێویستت بە تاک یاریزان یاخود دووانەیەکی هێڵی بەرگرییە کە ئەو پێوەرانە یەکلایی دەکەنەوە. ئێمه گرنگی بەرگریکردنی باش، دەزانین لە بردنەوەی نازناودا بە تایبەت لە پریمەرلیگ. بەڵام ئەوەش پێویستی بە پاڵپشتی و هاوکاریی ئەوانیترە لە چواردەوریان. ئەگەر سەیری ئاستی  تیاگۆ سیلڤا بکەی لەو یاریانەی سەرتای، ئەوا خاڵێکی گەوەیە بۆ ئێمه، بەڵام هێشتا زیاتریشمان دەوێت. لە ڕووی کاروان و ژیانی پیشەگەیەوە کە هەیبووه، ئەوا لە ڕیزی باشترینەکانی دڵی بەرگرییە لە نموونەی ڤێرجڵ ڤان دایک و ڤینسینت کۆمپانی کە ناوتان بردن.

سەبارەت بە گواستنەوەی لە پی ئێس جی کە وەک یاریزانی سەربەست کە هاوینی ڕابردوو هاتە ستامفۆردبریج، لامپارد گوتی: کاتێک کە بەردەست بوو بۆ گواستنەوە [جێهێشتنی پاریس] شتێک بوو منی زۆر دڵخۆش کرد و یانەکەش زۆر دەستبورد بوو لە چوونە پێشەوە بۆ گواستنەوەی.”

بە سەرکرایەتی بەڕازیلییە تەمەن 36 ساڵانەکە، بلووز توانیویەتی لە کۆتا شەش یاری خۆیاندا پێنج جار تۆڕی گۆڵەکەیان بپارێزن.

بابەتی زیاتر

Back to top button