ئیسپانیاگرنگترین

رۆژنامەیەکی ئیسپانیا: ریگیلۆن فرۆشرا بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ کوڕەکەی زیدان!

یاریگا-لە ئیسپانیا رۆژنامەکان کۆکن لەسەر ئەوەی ریاڵ مەدرید هەڵەی کردووە سێرجیۆ ریگیلیۆنی فرۆشتووە بە تۆتنهام و ئێل کۆنفیدێسیال هۆکارەکەی بۆ باسێکی سەیر دەگەڕێنێتەوە.

بەگوێرەی ئێل کۆنفیدێسیال ئەوکاتەی زیدان راهێنەری تیمی دووەمی مەدرید بووە، لوکای کوڕی و ریگیلۆن بووەتە کێشەیان ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی زیدان بەردەوام ئەو یاریزانە دووربخاتەوە سەرەڕای ئاستە بەرزەکەی. سەرەتا هەر لە پلە دوو بە خواستن فرۆشتنی بە  لۆگرۆنێس دواتر کاتێک گەڕایەوە مەدرید بە خواستن درا بە سیڤیلیا. سێرجیۆ لەو یانەیە ئاستێکی بەرزی نیشاندا و پێشبینی دەکرا لەم وەرزەدا لە مەدرید یاری بکات بەڵام پێچەوانەی پێشبینییەکان فرۆشرا بە تۆتنهام. ئەمە لە کاتێکدا لوکا نەیتوانی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی مەدرید بکاتەوە و لەم وەرزەدا فرۆشرا بە رایۆ ڤالیکانۆ بە بێ ئەوەی هیچ یارییەکی بۆ یانە تازەکەی ئەنجام دابێت.

جگە لە ریگیلۆن، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە پێناچێت  لوکا یۆڤیچ لەم وەرزەدا یاری بۆ مەدرید بکات ئەگەر لە باری زۆر ناچاریدا نەبێت چونکە زیدان بە تەواوی ئەو یاریزانەی خستووەتە ریزی ئەوانەی متمانە لێسەندوونەتەوە و لە پلانەکانیدا نەماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button