ئیتاڵیا

یۆڤی و ناپۆلی بەنیازن رێگە بە یاریزانەکانیان نەدەن بەشداری یاری هەڵبژاردەکان بکەن!

یاریگا-لە ئیتاڵیا هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە هەریەک لە ئەندریە ئانیێلی سەرۆکی یوڤێنتۆس و ئاورێلیۆ دی لاورێنتیسی سەرۆکی ناپۆلی گەنگەشەی ئەوە دەکەن چیتر رێگە بە یاریزانەکانیان نەدەن بەشداری یاری هەڵبژاردەکان بکەن.

هەواڵەکە لە زاری بێپێ مارۆتای بەڕێوبەری گشتی ئینتەرەوە ئاشکرابوو کاتێک رایگەیاند چەند یانەیەک بیر لەو باسە دەکەنەوە لە نێویاندا یۆڤی و ناپۆلی، ئەم دیاردەیەش سەرەتا لە ئەڵمانیا سەریهەڵدا کاتێک یانەی ڤێردەر برێمن رێگەی لە پێنج یاریزانی گرت پەیوەندی بە هەڵبژاردەکانیان بکەن.

پێناچێت یوفا بە ئاسانی رێگە بەم باسە بدات بە تایبەت بۆ یارییە فەرمییەکان بەڵام یانەکانیش هۆکارێکی لۆژیکیان هەیە و ئەویش تووشبوونی یاریزانانە بە ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ لە کاتی گەشتکردن بۆ وڵاتەکانیان. کریستیانۆ رۆناڵدۆ نموونەیەکی زیندووی ئەو باسەیە و بەهۆیەوە یوڤێنتۆس نەیتوانی سوود لە تواناکانی وەربگرێت بەرامبەر بارسێلۆنا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button