ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

“بارسا دەبێت موچەی مێسی کەمبکاتەوە”

یاریگا-هاوسەنگی هێز لە کاتالۆنیا گۆڕاوە و پاش رۆیشتنی بارتۆمیو، ئێستا کارگێڕی کاتی بە مەرج ئامادەن گرێبەستی مێسی نوێ بکەنەوە.

بارسا تووشی قەیرانێکی دارایی سەخت هاتووە و داوا لە سەرجەم یاریزانەکان کراوە رازیبن بە کەمکردنەوەی موچەکانیان بەڵام مێسی تا ئێستا نەچووەتە ژێر باسی ئەو بڕیارە.

تۆنی فرێیزا یەکێک لە کاندیدە بەهێزەکانە بۆ جێگرتنەوەی بارتۆمیو لە سەرۆکایەتی بارسا  و ئەویش ئەو باسەی دووپاتکردەوە و وتی”لەگەڵ لیۆ بە هێمنی قسە دەکەین و رووبەروو، هەروەها لەگەڵ سەرجەم ئەو یاریزانانەی دیکەی کە کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان هاتووە. ئەوە روونە ناتوانین هەمان مەرج و موچەی گرێبەستی ئێستایان قبوڵ بکەین چونکە داهاتمان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردەوە. ناکرێت یاریزان بخەڵەتێنیت و بەڵێنی گەورەی پێبدەیت بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەڵکو دەبێت سەیری ناو چاوی بکەیت و تێێبگەیەنیت بارودۆخەکە چۆنە”.

کاندیدەکە وتیشی نازانێت چۆن کاندیدەکانی دیکە بەڵێنی گەورە و خەرجکردنی پارە دەدەن لە کاتێکدا بارسا لە قەیراندایە و تەنها رێگە ئەوەیە لە گیرفانی خۆیان پارە دەربێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button