ئینگلتەرا

گواردیۆلا ڕکابەرییەکانی پریمرلیگ بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بەراورد دەکات

یاریگا- پیپ گواردیۆلا پتر بیر لە ڕکابەرییەکانی کۆی وەرزەکەی پریمەرلیگ دەکاتەوە وەک لە ڕووبەڕوو بوونەوە قورسەکەیان ڕۆژی یەکشەممە بەرامبەر لیڤەرپووڵ.

لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش ئەو یارییە، پیپ ملمانێی نازناوەکەی بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەراوارد کرد و گوتی: “یارییەکەی لیڤەرپووڵ گرنگە، بەڵام وەک هەڵبژادنەکانی ئەمریکا هەموو دەنگێک دەبێت هەژمار بکرێت [گرنگی خۆی هەیە]، بۆیە خاڵی زۆر هەیە کە بۆی بجەنگین.”

سبەی یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە سیتیزنس باوەش بۆ یاریی لووتکەی خولی ئینگلیزی دەکاتەوە لە میانی هەفتەی هەشتەم کە لە ئێستادا ڕێدز پێشەنگی گرتووە و تیمەکەی گواردیۆلاش بە شەش یارییەوە پلەی دەیەمن.

بابەتی زیاتر

Back to top button