ئینگلتەرا

یۆرگن كڵۆپ یاریكردنی تیاگۆ ئەلكانتارا بەرامبەر مانچستەر سیتی یەكلا دەكاتەوە

یاریگا: یۆرگن كڵۆپ ، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی یاریكردنی تیاگۆ ئەلكانتارا یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەكەی بەرامبەر مانچستەر سیتی لە یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگ یەكلادەكاتەوە.

تیاگۆ بەدەست پێکانێکی ئەژنۆوە دەناڵێنێت ، لەنێوان نادڵنیایی سەبارەت بەئامادەباشی و ئەگەری نەشتەرگەری بۆ حەسانەوەی کێشە جەستەییەکانی.

كلۆپ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا باس ئامادەباشی یاریزانەكانی بۆ یاریەكەی سیتی دەكات ئەو یاریەی كە بە سەختترین یاری جیهان وەسفیكرد.

سەبارەت بە یاریكردنی تیاگۆ ئەلكانتارا ووتی: ” ئامادە نییە ڕۆژی یەکشەممە ڕووبەڕووی مانچستەر سیتی ببێتەوە ، نەشتەرگەری نییە ، بەڵام پێویستی بە کاتی زیاتر هەیە بۆ چاکبوونەوە “.

ڕێدز لە پلەی دووەمی پریمەرلیگ دێت لە دوای ئەنجامدانی 7 هەفتە بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ و هەرچی شین پۆشەكانە لە ڕیزبەندی دەیەم دێن بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ لە كۆی ئەنجامدانی شەش یاری.

بابەتی زیاتر

Back to top button