ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

دزیکۆ تووشی کۆرۆنا بوو

یاریگا
ئێدین دزیکۆ، هێرشبەری یانەی رۆمای ئیتاڵیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

یاریزانەکەی هەڵبژاردەی بۆسنیا و یانەی رۆمای ئیتاڵیا لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردووە بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی هەبێت ئەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە و تووشی ڤایرۆسی کۆڤید 19 بووە و تا ئەو کاتەی چاک دەبێتەوە لە کەرەنتین دەبێت.

بەم شێوەیە دزیکۆ یاریی ئەم هەفتەیە لە سێریائەی و یارییەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەشداری ناکات.

Back to top button