چامپیۆنزلیگ

مۆرینهۆ:سەرەڕای سەركەوتنەكەمان لەگەڵ هەندێك شت دڵخۆش نیم

یاریگا: جۆزێ مۆرینهۆ ،ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی پێی وایە یانەكەی بەشێوەیەكی ڕاست دەڕوات هەرچەندە هەندێك شت هەیە، تەنانەت لەكاتی بردنەوەش دڵخۆشی ناكات.

تۆتنهام توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە لۆدگۆرێتس بباتەوە و پێشەنگی خۆی لە كۆمەڵەكەی بەهێزتر بكات ولەگەڵ جۆزێ مۆرینهۆ درێژە بە گەشتە ئەوروپییەکەیان بدەن.

هاری كەین گۆڵی یەكەمی یانەكەی تۆمار كرد و بەردەوامە لە تۆماركردنی ژمارە تاكە كەسیەكان، گۆڵكارە لێهاتووەكە 200 گۆڵی بۆ سپێرز تۆمار كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان ، كە سێیەم یاریزانە لەو یانەیە دەگاتە ئەو ژمارەیە.

دوای یاریەكە مۆرینهۆ ووتی: بە شێوەیەكی جیاوازتر لە یاریەكەی پێشوو بەرامبەر ئەنتویرب یاریمان كرد، سەرەتاییەكی زۆر باشتر بوو هەوڵماندا لە نیوەی یەكەم یاریەكە كۆتایی پێبهێنین.

هەروەها ووتیشی: سەرەڕای بردنەوەكەمان هەندێك شت هەیە وام لێدەكات دڵخۆش نەبم، هەر سەبارەت بەوەئەو وێنەیەیلە ئینستاگرام داناوە و. نووسیوویەتی: كاتێك بردووتەتەوە بەڵام بە باشی یاریت نەكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button