ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

یاریزانێکی دیکەی بایرن میونشن تووشی کۆرۆنا بوو

یاریگا
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا پشت راستی کردەوە جاشوا زیرکێزی یاریزانی لاوی یانەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بڵاویکردووە یاریزانە 19 ساڵانەکەی یانەکەیان بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی پەتاکەی هەبێت، لە ئەمجامی پشکنینەکاندا دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید19ـیە و تا ئەو کاتەش لەو نەخۆشیە رزگاری دەبێت لە کەرەنتینە بەسەر دەبات.

پێش چەند رۆژێکیش نیکلاس زۆلێ بەرگریکاری باڤارییەکان تووشی ئەو پەتا جیهانیە بووە و تاوەکو ئێستا چاکنەبووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button