فه‌ره‌نساڤیدیۆ هەواڵ

١٠ یاریزانی پاریس لە بەرزکەرەوەیەکدا گیردەخۆن!

یاریگا-لایڤین کورزاوا یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان ڤیدیۆییەکی لە پێگەی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا لەگەڵ نۆ یاریزانی دیکەی یانەکەدا لە بەرزکەرەوەیەکدا گیردەخۆن و تیمی ئاگرکوژێنەوە رزگاریان دەکەن.

رووداوەکە بەر لە رووبەروبوونەوەیان بووە لەگەڵ لایپزیگ لەو یارییەی پاریس ١-٢ دۆڕا بە بەرامبەرە ئەلمانییەکەیان.

هەریەک لە کیمپێمپێ، پاریدیس، دی ماریا، دیالۆ، ئیدریس گویی، مۆیس کەین لە دیارترینەکان بوون، بەڵام ئەم رووداوە نابێتە بیانوویەکی باش وەک هۆکاری شکستە چاوەڕواننەکراوەکەیان!

 

بابەتی زیاتر

Back to top button