چامپیۆنزلیگ

هالاند دەچێتە مێژووی بروسیا دۆرتمۆند و ژمارەیەكی ڕۆناڵدۆی یەكسان كردەوە

یاریگا: ئیرلینگ هالاند ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی نەرویج و یانەی بروسیا دۆرتمۆند ، چووە نێو مێژووی زەرد پۆشەكان دوای ئەوەی لە تەنها وەرزێك پێشكەشی كرد.

هالاند توانی لە كۆی سێ گۆڵی یانەكەی بەرامبەر كلۆب برۆج دوو گۆڵیان تۆمار بكات،بەوەش ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد.

هالاند بوو بە یەكەم یاریزان لە مێژووی یانەكە كە لە سێ یاری سەرەتایی قۆناغی كۆمەڵەكان گۆڵ تۆمار بكات دوای ئەوەی سەركەوتوو بوو لە تۆماركردنی گۆڵ بەرامبەر لازیۆ و زینیت و كلۆب برۆج غ.

گۆڵكارە نەرویجیەكە بەوە نەوەستا و تەنها لە تەمەنی 20 ساڵیدا ژمارەی ئەفسانەی هەلبژاردەی بەڕازیلی ڕۆناڵدۆی یەكسان كردەوە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بە تۆماركردنی 14 گۆڵ لە چامپیۆنسلیگ ژمارەی ئەستێرەی سامبای یەكسان كردەوە، كە لە تەواوی ژیانی وەرزشی ڕۆناڵدۆ ئەوەندە گۆڵەیتۆمار كردبوو لە خولەكەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button