ئه‌مریکا

بە ئامانجی بەشداری کردن لە مۆندیالی 2022ی قەتەر، دانی ئالڤێس شوێنی یاریکردنی خۆی لە ساوپاولۆ گۆڕیوە!

یاریگا- دانی ئالڤێس، ئەستێرەی پێشووتری بارسێلۆنا دەیەوێت بیسەلمێنێت تەمەن لای ئەو تەنها ژمارەیە و، ئامانجێتی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیلدا لە مۆندیالی 2022ی قەتەر بەشداری بکات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، ئالڤێسی تەمەن 37 ساڵ، که بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی لای ڕاستی یاریگا دادەنرێت له مێژووی تۆپی پێدا، لە ئێستادا لەگەڵ یانەی ساوپاوڵۆ وەک هێرشبەری ژمارە 10  [ناوەڕاستکاری هێرشبەری] یاریی دەکات و لەم ساڵی 2020 توانیویەتی شەش گۆڵ تۆمار بکات لە ڕکابەرێتی و پاڵەوانێتیە جیاوازەکاندا.

سپۆرت ئەوەی خستۆتە ڕوو، کە نیازی ئالڤێس لەم شوێنگۆڕکێ، بۆ گەڕاندنەوە و پیشاندانی تواناکانێتی و دواتر لە ئەگەری بانگهێشت کردنەوەی بۆ سامبا بگەڕێتەوە پێگەی سروشتی و هەمیشەییەکەی خۆی تا دواجار بۆمۆندیالی داهاتووش بانگ بکرێتەوە ئەگەرچی تەمەنی ئەوکات دەبێتە 39 ساڵ.

دانی، لە ژیانی پیشەگەری خۆیدا لەگەڵ بەڕازیل و یانە جیاوازەکان، توانیویەتی 41 نازناو بەدەست بهێنێت و بەوەش پڕ نازناوترین یاریزانی مێژووە لە چاو تەواوی یاریزانەکانی وەرزشەکەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button