چامپیۆنزلیگ

“گۆڵی یەکەمی ڕیاڵ لە بنەڕەتدا فاوڵ بوو”

یاریگا- ریاڵ مەدرید جەنگی نێو یاریگای ئەلفرێدۆ دیستیفانۆ 3-2ْ لە دژی ئینتەر میلان لە بەرژوەندی خۆی یەکلایی کردەوە و یەکەمین سێ خاڵی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگیان چنیەوە، لە یارییەکی تەواو نەفەسگیردا.

بەپێی شیکردنەوەکانی خوان ئاندوخار، پسپۆری ناوبژیوانی بۆ ڕادیۆ مارکا، گۆڵی یەکەمی مێرەنگی کە لە پاسێکی هەڵەی ئەشرەف حەکیمی بۆ کەریم بنزیمە تۆمار کرا، لە بنەڕەتدا فاوڵ بووە و دەڵێت: “فاوڵێک هەیە لەو شوێنەی تۆپی گۆڵەکە دروست دەبێت کاتێک فێرلاند مێندی پاڵ بە حەکیمیەوە دەنێت پێش ئەوەی یاریزانە مەغریبییەکە تۆپەکە بگەڕێنێتەوە دواوه.”

هاوکات لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەنووسی پاش یارییەکەیش، ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئەو حاڵەتە بە فاوڵ ناو دەبات و دەڵێت: “پێم وابێ ئەوە فاوڵێکی ڕوونە فێرلاند مێندی لە دژی حەکیمی ئەنجام دا. هەر خۆی ئەم وردەکاریانەیە کە بردنەوە دروست دەکات.”

– دیمەنی گۆڵەکە

ڤیدیۆ : گۆڵی یەکەمی ڕیاڵ بەرامبەر ئینتەر

بابەتی زیاتر

Back to top button