ئینگڵته‌را

گیگز دەستگیرکراوە و لە راهێنەرایەتی وێڵز دوورخرایەوە

یاریگا-رایان گیگز ئەفسانەی مێژوویی یانەی مانچێستەر یونایتد لە پۆستەکەی وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی وێڵز بەشێوەیەکی کاتی دوورخراوەتەوە.

گیگز لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر خۆشەویستەکەی، هەرچەندە ناوبراو رەتیدەکاتەوە هیچ شتێکی لەوجۆرە بووبێت بەڵام بابەتەکە هێشتا لە دادگایەیە، بەو هۆیەوە راگەیەندرا ناوبراو لە سێ یاری داهاتووی وێڵز راهێنەر نابێت و دواتر بڕیار لەسەر یارییەکانی دوای ئەوە دەدرێت.

وێڵز یارییەکی دۆستانەی بەرامبەر ئەمریکا هەیە، دوای ئەوە لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا بەرامبەر ئێرلەندا و فینلەندا یاری دەکات. بۆ ئەو سێ یارییە هەریەک یاریدەدەرەکانی ئەلبێرت ستیڤنبێرگ و ئۆسیان رۆبێرتس جێگەی دەگرنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button