ئیسپانیا

خواکین: نەک ڕاهێنەر، وەک کارمەندی کۆکەرەوەی کەلوپەلەکانیش کومانم ناوێت!

یاریگا- خواکین سانچێز، یاریزانی ڕیاڵ بێتیس گڕ دەنێتەوە بە ناکۆکییەکی ساڵانی پێشووتر کە سەروەختی یاریکردنی لە ڤالێنسیا 2006-2011 لەگەڵ ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری ئێستای بارسێلۆنا و ئەوکاتی شەمشەمکوێرەکان هەیبوو.

لە چاوپێکەوتنێکیدا، لەگەڵ El Largueroی ئیسپانی، پێش یاریەکەی بارسا و بێتیس ڕۆژی شەممەی داهاتوو، پێشکەشکارەکە پرسی : کە ئایا ئەگەر سەرۆکی یانەی بێتیس بێت، ڕۆناڵد کومانی وەک ڕاهێنەر دەستیشان دەکرد؟ لەوەڵامدا یاریزانە تەمەن 39 ساڵەکە وتی: تەنانەت وەک کارمەندی کۆکەرەوە و ڕێکخستنی کەلوپەلەکانیش وەری ناگرم!”

خواکین، کە پێگەیشتووی ئەکادیمیای بێتیسە و وەک یانەکە دادەنرێت، سەروەختی یاریکردنی لە ژێر سەرپەرشتی کردنی کوماندا لە ڤالێنسیا بە ئەزموونێکی ناخۆش وەسف دەکات و دووپاتیشی کردەوە کە لە یاریی داهاتوو سڵاو لەیەکتر ناکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە، هەندێک لە میدیاکان قسەیەکی پێشووتری کومانیان نوێ کردۆتەوە کە دوای لەسەر کار لابردنی لە ڤالێنسیا دوای تەنها شەش مانگ، وتبووی هەندێ لە یاریزانەکانی لە نموونەی خواکینی بەها 30 ملیۆن یۆرۆیی، وا یاریان دەکرد کە نرخیان تەنها 30 یۆرۆبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button