چامپیۆنزلیگ

فەرمی: مباپێ بەرامبەر لایپزیگ یاری ناکات

 یاریگا- یانەی پاریس سان جێرمان لە کاتێکی زۆر هەستیاردا ئامادە نەبوونی کیلیان مباپێی بۆ یارییەکەی لایپزیگ ڕاگەیاند.

پی ئێس جی لیستی یاریزانەکانی بۆ ئەو ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە ڕاگەیاند و ناوی ئەستێرە فەڕەنسییەکەی تێدا نەهاتووە بەهۆی ئەو پێکانەی لە ماسوولکەکانی پشتەوەی ڕانیدا بۆی دروست بووە.

ئەمەش لێدانێکی کاریگەرە بۆ تیمەکەی تۆماس تۆخێل کاتێک پێشتر ئەستێرەگەلێکی وەک نێمار دا سیلڤا، ماورۆ ئیکاردی، مارکۆ ڤێراتی و یولیان دراکلسلەری بۆ ئەو یارییه ئامادە نابن و ناویان لە لیستی دوورکەوتووەکانی پاریسدا هاتووە.

کوڕانی پایتەختی فەڕەنسا شەوی چوارشەممە دەبنە میوانی لایپزیگ لە گەڕی سێیەمی یارییەکانی کۆمەڵەی Hی چامپیۆنزلیگ دوای دۆڕانێک و بردنەوەیەک بەرامبەر مانچستەر یونایتد و باشاکشەهێری تورکی.

بابەتی زیاتر

Back to top button