ئیتاڵیا

یەكەم لێدوانی ڕۆنالدۆ دوای چاكبوونەوەی لە كۆرۆنا و تۆماركردنی دوو گۆڵ

یاریگا: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دوای چاكبوونەوەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەر زوو گەڕایەوە بۆ تۆماركردنی گۆل.

دۆن بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەی 21 ڕۆژ لە یاریگاكان دووركەوتەوە، بەڵام بە باشترین شێوە گەڕایەوە و توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات دوای ئەوەی وەك یاریزانی یەدەگ بەشداری كرد.

لە دوای یاریەكە دۆن ووتی: هیچ نیشانەیەكم نەبوو، بە درێژایی تووشبوونم بەردەوام تەندروستیم جێگیر بووە، ئەمڕۆ گەڕامەوە بۆ ئەو شتەی خۆشم دەوێت، ئەویش تۆپی پێیە.

ڕۆناڵدۆ درێژەی بەقسەکردن لەبارەی بارودۆخی یۆڤێنتوسدا : ”یانەكە هێشتا گەشە دەکات بۆ ئەوەی بگاتە باشترین شێوە کە گونجاو بێت بۆی، لەماوەی داهاتوودا بەردەوام دەبین لەبەرەوپێشچوون”.

لە كۆتاییدا گۆڵكارە لێهاتووەكە ووتی: كریستیانۆ گەڕایەوە یاریگاكان ئەوە لە هەمووی گرنگترە، بیر لە هیچ شتێكی دیكە ناكەمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button