ئیسپانیا

“دەبوو ناوبژیوان ڕاستەوخۆ کارتی سووری بە مێسی بدایە”

یاریگا- بارسێلۆنا دەبوو هەر لە گێمی یەکەمی یارییەکەی ئالاڤێس بە 10 یاریزانەوە یارییان بکردایە، بەبێ کپتنی یانەکە لیۆنێل مێسی کە شایستەی کارتی سوور بووە. ئەوە بە گوێرەی شیکردنەوەکانی ئاندروخا ئۆلیڤەری پسپۆری ناوبژیوانی.

وە لە ڕۆژنامەی مارکادا بڵاو کراوەتەوە، ئاندروخا ڕووداوی خولەکی 40ی یارییەکە کە بەهۆی ئەوەی مێسی تۆپەکەی بە شووتێکی بە ئەنقەست گرتۆتە هێرناندێز هێرناندێزی داوەر، دەبوو کارتی سووری ڕاستەوخۆ بە ڕوویدا بدرایە نەک زەرد. ئاندروخا لە بارەی ئەو “کردە”وە دەڵێت: “دەبوو مێسی بکرایەتە دەرەوە ئەگەرچی تۆپەکە بە ناوبژیوانەکەش نەکەوت. بەو هەڵسوکەوتەی، مێسی ویستی ناوبژیوان چاوترسێن بکات، ئەوەش کارتی سووری ڕاستەوخۆیە.”

– ڤیدیۆی دیمەنەکە:

یارییەکە 1-1 کۆتایی هات و بلاوگرانا دوای ۺەش یاری لەم وەرزە، بە هەشت خاڵەوە لە پلەی 12ی ڕیزبەندی ماوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button