ئیسپانیا

دی یۆنگ نیگەرانە بەوەی ناتوانن گۆڵ تۆمار بكەن

یاریگا: فرانكی دی یۆنگ ، یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ، دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس.

لە دوای یاریەكە ناوەڕاستكارەكەی بارسا ووتی: كێشە لە ئاستماندا نیە، بەڵكو كێشە ئەوەیە لەبەردەم گۆڵی بەرامبەر ناتوانین سوود لە هەلەكان وەرگرین، كە بە جۆرێك لە هەموو یاریەك چەندین هەلی گۆڵكردن لەدەست دەدەین.

هەروەها ووتیشی: هەموو شتمان كرد بۆ بردنەوە،بەتایبەت لە گێمی دووەم، هەلی زۆرمان لەدەستدا بەڵام ئەوان چانس یاوەریان بوو، پێوویستە بەردەوام بین تا ئەنجامەكان باشتر دەكەین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button