ئیسپانیائینگلتەرا

گواردیۆلا: دەگەڕێمەوە بۆ بارسێلۆنا وەک هادندەرێک نەک ڕاهێنەر

یاریگا- پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مان سیتی بە یەکجاری دەرگای بە ڕووی هەر نیازێکدا داخست کە بۆ گەڕاندنەوەی بۆ بارسێلۆنا بۆی بێتە پێشەوە.

پێشتر ڤیکتۆر فۆنت، یەکێک لە بەربژێرەکان بۆ شوێنگرتنەوەی جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی دەستلەکارکێشاوە، باسی لەوە کرد لە ئەگەری گرتنە دەستی پۆستەکە، ئەوا لە هەندێک لە ئەفسانەکانی بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە بۆ کار کردن لە کامپ نو، لەوانە گواردیۆلا و یاریزانەکانی پێشووتری پیپ وەک چاڤی هێرنادێز و کارلێس پیۆڵ.

ئەگەرچی پێشووتریش بە جۆرێک ئەو پلانە لای پیپ بە ناڕاستەوخۆ وەڵام درابۆوە، ئەمشەو دوای بردنەوەکەیان لە شیفیید یونایتد 1-0، ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە گوتی: “چەندین جار وتوومە. وادەی من وەک ڕاهێنەری بارسا کۆتایی پێ هاتووە. باوەڕم وایە لە ژیاندا دەبێت یەک جار شتانێک ئەنجام بدەیت. خەڵکانێکی زۆر باش هەن تا ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرن. بۆ نموونە ئێستا ڕۆناڵد کومان. ڕاهێنەرێکی نایابە. گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا لای من کۆتایی پێ هاتووە. دەگەڕێمەوە و تەماشای یارییەکی یانەکەم بکەم لەسەر کورسیەوە. من زۆر لێرە [لەگەڵ مان سیتی] دڵخۆشم. هێشتا شەیدایی ئەوەم هەیە شتی باش ئەنجام بدەم. ئەوەش گرنگترین شتە.”

پیپ پڕ نازناوترین ڕاهێنەری بلاوگرانایە بە شێوەیەک تەنها لە ماوەی نێوان ساڵانی 2008-2012 وەک ڕاهێەنەری کەتەلۆنییەکان، توانی 14 نازناوی جۆراوجۆر بچنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button