ئینگلتەراگرنگترین

مۆرینهۆ : چاوەڕێی هەمان بەیڵی بەر لە حەوت ساڵ مەکەن

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ بە هاندەرانی تۆتننهام دەلێت بە نیازی ئەوە نەبن هەمان گاریس بەیڵی بەر لە ٧ ساڵ ببینن.

ئەستێرە وێڵزییەکە لە ٢٤ ساڵیدا تۆتنهامی جێهێشت  بەرەو ریاڵ مەدرید و لە ٣١ ساڵیدا گەڕایەوە یانەکەی، بەڵام ئەمجارەیان ئاستی جارانی نەماوە و هاندەران لێی رازی نین.

مۆرینهۆ بەر لە یارییەکەی بەرامبەر برایتۆن لە پریمەرلیگ وتی” حەوت ساڵ ماوەیەکی زۆرە، هیچ یاریزانێک نیە دوای هەمان ماوە وەکو خۆی بێت، ئەگەر سەیری رۆناڵدۆ و مێسیش بکەیت لەگەڵ حەوت ساڵ لەمەوبەر زۆر جیاوازن، ئەوان ئاست و تواناکانی خۆیان گواستۆتەوە بۆ لایەنی دیکەی تەکتیکی کە لە بەرژەوەندی تیمەکەیان بێت. بۆیە ئاساییە گۆڕابێت بەڵام ئەو هەوڵدەدات و هەموو رۆژێک بەرەو باشتر دەڕوات و پێکانیشی نیە. هێشتا زەحمەتە بتوانێت ٩٠ خولەک یاری بکات بەڵام بەشداری سەرجەم مەشقەکان دەکات”.

سپێرز لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا دۆڕا بە ئانتوێرپ لە خولی ئەورووپا و سبەی یەکشەممەش دەگەڕێنەوە بۆ پریمەرلیگ و میوانداری برایتۆن هۆڤ ئەلبیۆن دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button