ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسا دەیەوێت لە میرکاتۆی زستانە ئامانجەکەی خۆی لە مان سیتی بەرەو کامپ نو بگوازێتەوە

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا بە دوای ئامانجەکەیدا دەڕوات و پلانی هەیە لە بازاڕی گواسەتنەوەکانی زستانەدا ئێریک گارسیای مان سیتی بەرەو کامپ نو بڕفێنێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان ماڵپەڕی ESPNی وەرزشی، بلاوگرانا جارێکیتر دەیەوێت هەوڵ بۆ یاریزانە ئیسپانییەکە بداتەوە و میرکاتۆی زستانەشی دیاری کردووە وەک نزیکترین پلانی.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر بارسا هەوڵی زۆردی دا بۆ کڕینی بەرگریارە تەمەن 19 ساڵانەکە، بەڵام بێ ئاکام مایەوە.

بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی جێرارد پیکی و، پێکانه یەک له دوای یەکەکانی ساموێل ئۆمتیتی، بارسێلۆنا نایەوێت چیتر کات بە فیڕۆ بدات لە گواستنەوەی گارسیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button