ئیسپانیا

کومان: تا پێش دەرکەوتنی مێسی، مارادۆنا باشترین بوو

یاریگا- ڕۆناڵد کومان، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا خۆی دا لە باسی بەراوردکاریی نێوان لیونێل مێسی یاریزانی و، دیێگۆ مارادۆنا، کە نەوەی یەک سەردەم بوون.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریییەکەی ئالاڤێس، ڕاهێنەرەکەی بلاوگرانا خرایه بەر پرسیاری بەراودکاریی نێوان دوو ئەفسانە ئەرجەنتینەکە، کە ئەمڕۆ 60هـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی دیێگۆ بوو. کومان گوتی: “مارادۆنا لە سەردەمی خۆیدا باشترینی هەموو جیهان بوو. بەڵام ئێستا ئەو نازناوە چووە بۆ مێسی. لێ، ناتوانرێت تۆپی پێی ئەو وەختە بەراود بەم سەردەمەی ئێستا بکرێت.”

سبەی شەو بارسا دەبێتە میوانی ئالاڤێس و هەوڵ بۆ بردنەوە دەدات تا تاڵاوی شکستەکەی کلاسیکۆ لە بیری هاندەرانی نەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button