ئیسپانیا

یەكێك لە كاندیدانی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا: پلانم هەیە دووبارە گواردیۆلا ومیسی پێكەوە كۆبكەمەوە

یاریگا: ڤیكتۆر فۆنت، كاندیدی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا ، پلانی ئەوەی هەیە دووبارە گواردیۆلا ومیسی پێكەوە كۆبكاتەوەلەئەگەری دەرچوونی وەك سەرۆك.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرتس ڤیكتۆر فۆنت ووتی:پلانێكێ ڕوونم هەیە بۆ دووبارە گەڕانەوەی شكۆی یانە ئیسپانیەكە، ئامانجی دووبارە كۆكردنەوەی گواردیۆلا و میسیە بەیەكەوە.

” شتێکی ئاشکرایە، کە ئێمە پێویستمان بە پلانێکی بەهێز هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگاریانە و ئەوەش ئەو کارەیە کە ئێمە لەم چەند ساڵەی دواییدا ئەنجامی دەدەین”.

هەروەها ووتیشی: دەمانەوێت پڕۆژەیەكی بەهێز و ڕكابەرانە بنیات بنێین، لە بارسێلۆنا چانسمان هەیە كە شێوازی یاریكردنی یۆهان كرۆیفمان بۆ ماوەتەوە و زۆربەی ئەو ئەستێرانەی ئەم شێوازە شارەزان سەر بە یانەكەن وەك پیپ گواردیۆلا و چاڤی و ئینێستا و پۆیۆل.

” ئەوان چەندین ئەستێرەن كە یانەكەیان خۆشدەوێت بەلام لەگەل یانەكە كار ناكەن، ئێمە پێوویستە بیانگەڕێنینەوە تاوەكو پڕۆژەیەكی بەهێز و ڕكابەریمان هەبێت ”.

لە كۆتاییدا فۆنت ووتی: تەنیا شتێک کە میسی پێویستی پێیەتی ئەوەیە کە بزانێت بەشێکە لە پرۆژەیەک کە ئارەزووی بردنەوەی چامپیۆنس لیگ دەکات ، هەروەها هیچ گومانێكم لەوە نیە ئەگەر هەڵبژاردنەكان ببەمەوە دەتوانم میسی لە بلاوگرانا بهێڵمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button