ئاسیا

ملوانکە ئاڵتوونیەکەی عەلی دایی دزرا

یاریگا- میدیای ئێرانی بە بایەخەوە هەواڵی ڕوودانی دزینی ملوانکە ئاڵتوونیەکەی عەلی دایی بڵاو دەکاتەوە.

بە گوێرەی سەرچاوە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە، گۆڵکارە مێژووییەکەی ئێران کاتێک لە سەر کارەکەی دەرچووە لە شەقامی (آصف)ی ناوچەی زەعفرانیە لە تارانی پایتەخت و ویستوویەتی سواری ئۆتۆمبیلەکەی بێت، لەو کاتەدا دوو ماتۆڕسوار هەڵیانکوتاوەتە سەری و ملبەندە ئاڵتوونیەکەیان لێ ڕفاندوە.

لە ئێستادا، بە پێی هەواڵەکان لە ئێرانەوە، له نێویاندا خانەفوتباڵ، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لە هەمبەر ڕووداوەکە بۆ ناسینەوە و ئاشکراکردنی ئەو دوو کەسە.

عەلی دایی و هاوسەرەکەی کار لە فرۆشتنی گەوهەری گرانبەها و ئاڵتوونفرۆشی دەکەن و چەندین وێنەیان هەیە لەسەر کارەکەیان و خودی ئەفسانەکەی تۆپی پێی ئێرانیش زۆر بە ملوانکەی ئاڵتوونیەوه دەرکەوتووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button