ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ئامارەکانی بارسێلۆنا بەرامبەر لیڤەرپول مەترسیدارن

یاریگا
هەردوو یانەی بارسێلۆنا و لیڤەرپول ئەمشەو لە کاتێکدا لە یاری چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ یاریی دەکەن لە کامپ نۆ، بارسا لە یاریگەی خۆی ئەنجامی خراپی هەبووە.

هەردوو یانە لە مێژووی خولە ئەوروپیەکان 8 جار یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە. سەرەتا لە ساڵی 1976 و لە جامی یەکێتی ئەوروپا لیڤەرپول لە یاریگەی کامپ نۆ لە بارسای بردەوە. پاشان لە هەمان پاڵەوانیەتی و لە ساڵی 2001 بلاوگرانا ئەمجارەشیان لە یاریگەی خۆی نەیتوانی لە رێدز بباتەوە.

نەهامەتیەکانی بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگیش بەرامبەر لیڤەرپول لە ساڵی 2002 دەستی پێکرد و ئەم یانەیە جارێکی دیکە لە یاریگەی خۆی نەیتوانی لە یانە بریتانیەکە بباتەوە.

هەردوو یانە جارێکی دیکە لە ساڵی 2007 رووبەرووی یەکتری بونەوە و بارسا ئەمجارەشیان نەیتوانی لە یاریگەی خۆی لە لیڤەرپول بباتەوە و بە ئەنجامی 1-2 تووشی دۆڕان بوون.

ئەم ئامارانە راستە لە یاریگەی کامپ نۆ دڵخۆشکەر نین بۆ بارسێلۆنا، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەم یانەیە لە یاریگەی لیڤەرپول بە پێچەوانەوە توانیویانە ئەنجامی باش بەدەست بێنێن و دوو جار بردنەوەیان بەدەست هێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button