ئیتاڵیا

ئیبراهیمۆڤیچ: کۆرۆنا ئاڵنگاری منی کرد و لێم بردەوە، بەڵام تۆ زڵاتان نیت

یاریگا- زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئەستێرەی سویدی یانەی ئەی سی میلان ڤیدیۆیەکی هۆشیارکردنەوەی بڵاو کردۆتەوە بۆ مەبەستی خۆپارێزی و ڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی تەندروستی، ڤیدۆکەشی وەک پەیامێک بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لێک دراوەتەوە کە لە ئێستادا ڕۆژەکانی تێپەڕاندنی ڤایرۆسەکە بە ڕێ دەکات.

لەو ڤیدیۆیەدا لە ئینستاگرامی خۆی بڵاوی کردۆتەوە و زۆرێک لە میدیاکان، لە نێویاندا پێگەی گۆڵ و فوتباڵ ئیتاڵیا وەک پەیامێکی گشتی و بەتایبەت بۆ ڕۆناڵدۆش لێکیان داوەتەوە، دەڵێت: “ڤایرۆسەکە ئاڵنگاری منی کرد و لێم بردەوە. بەڵام تۆ زڵاتان نییت، ئاڵنگاریی کۆرۆنا مەکە. مێشکت بەکار بهێنە. ڕێز له یاساکان بگرە. خۆت بە دوور بگرە لە تێکەڵاویی و ماسک بپۆشە هەمیشە.”

– ڤیدیۆکەی زڵاتان:

قسەکانی ئیبراهیمۆڤیچ دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا ڕۆناڵدۆی بەوە تاوانبار کرد کە پرۆتۆکۆڵی تەندروستی پێشێل کردووە کاتێک هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە و بەڵام پورتوگالی زێدی خۆی بەرەو ئیتاڵیا بە جێ هێتشتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button