چامپیۆنزلیگ

سێرجی ڕۆبێرتۆ: بردنەوە لە یوڤێنتوس باشترین وەڵام بوو بۆ دەستلەكاركێشانەوەی بارتۆمیۆ

یاریگا: سێرجی ڕۆبێرتۆ ، یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێی وایە بردنەوەكەیان لە یوڤێنتوس باشترین وەڵام بووە بۆ دەستلەكاركێشانەوەی بارتۆمیۆ و دەستەی بەڕێوەبردنەكەی.

یانە كەتەلۆنییەكە توانی لە نێو خاكی تۆرینۆ بە دوو گۆڵی دیمبلی و میسی یاریەكە لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێ بهێنن و پێشەنگی كۆمەڵەكە بگرن.

لە دوای یاریەكە ڕۆبێرتۆ ووتی: دوو گۆڵمان تۆمار كرد و دەمانتوانی زیاتریش بێت، بەڵام ئێمە دلخۆشین بە ئەنجامەكە.

” لە دوای شكستەكەی كلاسیكۆ، پێوویستمان بەو بردنەوەیە بوو”.

سەبارەت بە دەستلەكاركێشانەوەی بارتۆمیۆ ووتی:زۆر قسەمان كرد لەم ڕووەوە،ئەوە شتێكی ئاساییە، بەڵام هاندەرانی بارسا بردنەوەیان دەوێت، باشترین وەڵام بۆ دەستلەكاركێشانەوەی بارتۆمیۆ ئەوە بوو كە ئێمە ئەمڕۆ ئەنجامماندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button