چامپیۆنزلیگ

ئەستێرەكانی بروسیا مونشنگلادباخ دڵتەنگی خۆیان دەربڕی بە یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید

یاریگا: یاریزانانی بروسیا مونشنگلادباخ ناڕەزایی بوون دوای ئەوەی لە خولەكەكانی كۆتاییدا ڕیاڵ مەدرید ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.

بروسیا مونشنگلادباخ تا خولەكی 87 بە دوو گۆڵی ماركۆس تورام لە پێشەوە بوو، بەڵام لە خولەكەكانی كۆتاییدا لە لایەن بنزیما و كاسیمیرۆ ئەنجامەكە یەكسان كرایەوە.

لە دوای یاریەكە كریستۆف كرامر ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانە ئەڵمانیەكە ووتی: كاتێك یانەی بەرامبەر لە خولەكەكانی كۆتاییدا ئەنجامەكە یەكسان دەكاتەوە وەك ئەوەی بەرامبەر ڕیاڵ ڕوویدا،ئەوە ئەنجامەكە بۆ تۆ وەك شكست وایە.

” شتەكە زۆر خراپە كاتێك لە كۆتاییدا یەكسان دەكرێتەوە،تەواو هاوشێوەی شكست وایە”.

هەروەها گۆڵپارێزی یانەكەش پێی وایە شایستەی بردنەوە بوون و لە دوای یاریەكە ووتی: هەست بە بێ هیوا بوون دەكەین، كاتێك تا نزیكی كۆتایی بە دوو گۆڵ لە پێش بیت بەڵام دواتر نەیبەیتەوە ئەوە شتێكە تەواوبێ هیوات دەكات.

” یاریەكی باشمان كرد، سوودمان لە خاڵە لاوازەكانی مەدرید وەرگرت، بۆشاییمان دۆزیەوە،بەڵام نەماندەزانی چۆن كاتەكە بكوژین و یاریەكە بەو ئەنجامە تەواو بكەین”.

بابەتی زیاتر

Back to top button