چامپیۆنزلیگ

زەیدان: بەو یەكسان بوونە دڵخۆش نین

یاریگا: زەینەدین زەیدان، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە كە دڵخۆش نیە، دوای یەكسان بوونی یانەكەی بەرامبەر بروسیا مونشنگلادباخ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

ڕیاڵ بە دوو گۆڵی ماركۆس تورام بۆ یانە ئەڵمانیەكە لە پاش بوو، دواتر كەریم بنزیما گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد و لە خولەكەكانی كۆتاییش كاسیمیرۆ ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە و بەم ئەنجامەش خۆی لە دووەم شكستی یەك لە دوای یەك ڕزگار كرد دوای ئەوەی لە یاری یەكەم بەرامبەر شاختار شكستیهێنا.

لە دوای یاریەكە زەیدان ووتی: ” کاردانەوەکە باش بوو، من هەر لە سەرەتاوە دڵنیا بووم دەتوانین شتەكان بگۆڕین و هەڵیبگێڕینەوە، چونكە ئەمە كەسایەتی یانەكەمانە”.

هەروەها ووتیشی: ” دەمانویست بیبەینەوە بۆیە دڵخۆش نین بەو ئەنجامە ،بەڵام گرنگترین شت ئاستی تیمەكەمە كە زۆر سەربەرزم دەكات”.

شاختار بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەكەی گرتووە،هەردوو یانەی بروسیا مونشنگلادباخ و ئینتەر میلان بە كۆكردنەوەی دوو خال لە پلەكانی دووەم و سێیەم دێن و ڕیاڵ مەدریدیش بە كۆكردنەوەی خالێك لە پلەی چوارەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button